وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند بڕەپارەی پێویستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەر و مووچەخۆران خراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەت.

ئەمڕۆ سێشەممە 13/5/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: بڕی (959514000000) نۆسەد و پەنجا و نۆ ملیار و پێنجسەد و چواردە ملیۆن دینارە و وەكوو شاییستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.