خەبات: پەریهان عومەر:- خانمە ئەکتەر نیگار سالار، کە لەزنجیرە درامای ئادیابین ڕۆڵی سەلوەی بینیبوو، یەکێک بوو لەکارەکتەرە دیارەکان. سەلوە، سەرەتای کارکردنی وەک شێف دەرکەوت، دواتریش لە ناو دنیای میدیا و کاری پێشکەشکاری، لە دیمانەیەکدا بۆ خەبات وەڵامی چەند پرسیارێکی داینەوە.
لەبارەی هەڵبژاردنی بواری هونەر، نیگار سالار گووتی: سەرەتا لە فیلمی سینەمایی دەرکەوتم، لە کاری ریکلام و کورتە فیلمیش بەشداریم کردووە، بەڵام یەکەمجارە وەک دراما کار بکەم ئەویش درامای ئادیابین بوو.
لەبارەی ئەوەی ئایا بەردەوامیتان لە هونەر و تێڕوانینتان بۆ دراما چۆنە، خاتوو نیگار گووتی: بێگومان پێمخۆشە بەردەوام بم و حەزم لەبواری هونەر هەیه، ئەم جارەیان دەمەوێت لە بواری شانۆیش کار بکەم و ڕۆڵم هەبێت لە داهاتوودا ئەگەر بوار بڕەخسێت، ئیشکردن لە دراما قورسە و زۆر جیاوازە لەگەڵ بوارەکانی دیکەی هونەر، بەڵام بوارێکی خۆشە، ماندووبوونی زۆری هەیە، بەڵام چێژی تایبەتی خۆی هەیە.