خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- بەهۆی ئاست و ئەنجامە بەرزەکانیان لە پاڵەوانێتییەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات، سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، پێشوازیی له ژمارهیهك یاریزان و راهێنەری بەرزکردنەوەی قورسایی شاری هەولێر كرد، لە دیدارەکەدا، بەرێوەبەری گشتی وەرزش، وێڕای دەستخۆشی لە یاریزانە ئاستبەرزەکانی یاریی بەرزکردنەوەی قورسایی کچانی شاری هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.
یاریزانهكان به یاوهری د. ئیسماعیل مەولود جێگری سهرۆكی یهكێتیی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق و د. قاسم هاشم مەحمود سەرۆکی یەکێتی بەرزکردنەوەی عێراق- لقی هەولێر و ئادەم نادر و محەمەد جەعفەر ڕاهێنەر و جێگری ڕاهێنەری کچانی بەرزکردنەوەی قورسایی هەڵبژاردەی عێراق، سهردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی وەرزشیان كرد و له نزیكهوه بەهۆی ئەنجامەکانیان لەپاڵەوانێتییەکانی دەرەوە، خهڵات و بڕوانامهیان پێشكهشكرا، یاریزان و ڕاهێنەرە خەڵاتکراوەکان بریتی بوون لە: ئادەم نادر ڕاهێنەر، محەمەد جەعفەر ساڵح جێگری ڕاهێنەر، رەیان لوقمان یاریزان، ئیمان محەمەد جەعفەر یاریزان، دەریا محەمەد جەعفەر یاریزان.