سهرهتا وتار پهلهكردن له پێكهێنانی حكومهت ئهركی ههموومانه
عارف ڕوشدی
دڵنیام، ڕاستگویی، دڵسوزی، پابەندبون بە خواستەکانی جەماوەر و رێزگرتن لە دەنگی دەنگدەران، وخزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەم، لە بواری پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،قەبارەی پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە شارەکانی هەرێم و دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (لە لیست و پاڵێوراوانی پارتی دیموکراتی کوردستان) لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی عیراقدا دەگەێنێتە ئەندازەیەکی پێوانەیی وەکو بەهێزترین حزبی گەل و نیشتیمانپەروەر، چونکە هۆشیاری خەڵک لە ئاستێکدایە ئاگاداربێت لە وردو درشتی هۆکارە گوماناوییەکانی دواخستنی هاتنە کایەی کابینەی نوێ ، بەداخەوە بیانووەکان تەنها خەمساردی لایەنەکانی دیکەی بەشداربووی پرۆسەی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان و گرینگی نەدانە بە خواستەکانی گەل و کورتبینییە بەرامبەر بە گوڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێویستی بونی هەرێمێکی بەهێزو یەکگرتوو.
دڵنیام،ئەگەر لایەنەکانی دیکەی هاوشانی پارتی بیریان لە بەرژەوەندییەکانی گەلبکردایەتەوە دوور لە خواستی بەرتەسکی حزبی و گرێی دەرونی ، پرۆسەی دانوستانی پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەو پەڕی لە (٢) مانگدا بە ئەنجام دەگەیشت، ئەبێ هەمولایەک درک بەو ڕاستییە درەوشاوەیە بکەن ( گەل و وڵات ، بژیوی و ئازادی خەڵک و هەڵوێستی کوردستانیانە) سەروی هەموو ئامانجێکی دیکەمانە،دڵنیام هەڵوێستی ستەمکارانەی حکۆمڕانانی ئیمرۆی بەغدا لە ئاستی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان ، ڕەنگدانەوەی مەیل و خواست و بیرکردنەوەی ڕێگرانی دەست بەکاربوونی دەیەمین کابینەی حکومەتی خەڵکی کوردستانە.