هەینی 9ی 5ی 2025، فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك لە ڕاگەیاندراوێكدا نەمانی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا، ئاگاداری خەڵك دەكاتەوە و دەڵێت: “لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە، كەركووك هیچ نەخۆشێكی تێدا نەماوە.”

ڕاشیدەگەیەنێت، كە دەیانەوێ ئەوەش ڕابگەیەنن، كە منداڵێكی نەخۆش هەبووە و گومانی تای خوێنبەربوونی لێ كراوە، بەڵام دوای پشكنین، بۆیان دەركەوتووە، كە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نییە.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە هیچ كەسێكی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە كەركووك نییە.