کریستیانۆ جونیۆر کوڕە گەورەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی ئێستای یانەی نەسر، بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی پورتوگال، بۆ خوار 15 ساڵان کرا، ئەویش بۆ پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی لە کڕواتیا. هەڵبژاردەی پورتوگالی خوار 15 ساڵان لە پاڵەوانێتی ڤلاتکۆ مارکۆڤیچ کە بڕیارە لە 13 تا 18ی ئایار یارییەکانی لە کڕواتیا بەڕێوەبچێت، تیایدا پورتوگال ڕووبەڕووی ژاپۆن و یۆنان و ئینگلتەرا دەبێتەوە. کریستیانۆ جونیۆر لە مانگی حوزەیرانی 2010 لەدایکبووە، كە دوو خوشكی هەیە بەناوەكانی ئالانا مارتینا و بێلا ئێسمێرالدا.