ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەیانەوێت بەزووترین كات لەرێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق – توركیا، نەوت هەناردە بكرێتەوە.
توركیا و عێراق، بەئامادەبوونی ئەردۆغان و سوودانی 11 ڕێككەوتنیان واژوو كرد، كە لەبواری وزە و ئاساییش و بازرگانی بووە، دوای ڕێككەوتنەكەش ئەردۆغان قسەی كرد.
ئەردۆغان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گوتی: “لە بابەتەكانی وەكوو هەناردەكردنەوەی نەوت، لەڕێگەی هێڵپ بۆریی نەوتی عێراق – توركیا دەمانەوێت بەخێرایی بەرەوپێش بڕۆین.”
ئەمرۆ 8ی 5ی 2025، محەممەد شیاع سوودانی لەسەر داوای ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەردانی توركیای كرد و لەو سەردانەشیدا 11 ڕێككەوتنیان واژوو كرد لەبارەی ئاساییش و نەوت و خاڵە سنوورییەكان.