نێچیرڤان بارزانی “بەناوی هەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی” لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، “بەناوی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی. “

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “کاریگەربووم بە پەیامی پیرۆزی، ئاشتی، بەسۆز و دادپەروەرییەکەیم.”

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، “هەرێمی کوردستان بە جیدی پابەندە بە پێکەوژەیان و گونجانی نێوان ئایینەکان.”