ئەمڕۆ ئێوارەی پێنجشەممە 8ی 5ی 2025، پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵبژێردرا. ناوبراو كاردیناڵێكی ئەمریكیی تەمەن 69 ساڵە و ساڵی 1955 لە شیكاگۆی ئەمریكا لەدایك بووە.

 ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست، دەبێتە یەكەم كەسی ئەمریكی كە پۆستی پاپای ڤاتیكان لە مێژوودا وەرگرێت.

ئەمڕۆ دووكەڵی سپی لە كڵێسای سیستین لە ڤاتیكان بەرز بووەوە وەكوو ئاماژەیەك بۆ هەڵبژاردنی پایای نوێی ڤاتیكان، ئەمەش دوای كۆبوونەوە و گفتوگۆی كاردیناڵەكان.

بەوهۆیەوە هەزاران مەسیحیی كاسۆلیكی لە گۆڕەپانی قەدیس پەترۆس كۆبوونەتەوە و دڵخۆشیی خۆیان بۆ ئەو ڕووداوە ئایینییە دەردەبڕن.