خەبات: وریشە عومەر:- لە سیتی سینەمای شاری سلێمانی، فیستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل بەڕێوەچوو، فیستیڤاڵەکە بە هاوبەشی لە لایەن بەشی هونەری سینەمایی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر و دامەزراوەی ڤیم دەستی پێکرد.

لە ئاهەنگی کردنەوەی فیستیڤاڵەکەدا، پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە وەکالەت و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان ئامادەی بوون، وتاری فیستیڤاڵ لەلایەن بەڕێوبەری بەشی سینەمای سلێمانی پێشکەشکرا، دواتر وتاری بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە وەکالەت پێشکەشکرا و باسی لە بایەخی فیستیڤاڵێکی لەو شێوەیە کرد، دواتر دەست بە نمایشکردنی فیلمە هەڵبژێردراوەکان کرا کە لەماوەی دوو ڕۆژی فیستیڤاڵدا 25 فیلمی مۆبایل نمایش کرا.