سکای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، سیسک فابریگاسی ڕاهێنەری یانەی کۆمۆ لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە ئەگەری هەیە بۆ جێگرتنەوەی کلۆدیۆ ڕانیێری لە یانەی ڕۆما.
جیالۆرۆسی چەند مانگێکە کار لەسەر دۆزینەوەی ڕاهێنەرێک دەکات بۆ وەرزی داهاتوو، ڕانیێری لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو لە وازهێنان هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی یانەکەی ڕزگار بکات و لە هاویندا جێی دەهێڵێت.
لە کاتێکدا چەندین ناو بۆ وەرگرتنی پۆستەکە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە کە فابریگاس دوایین کاندیدە، پەیوەندییەکان لە ئێستاوە بەردەوامن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخەکە.