خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە وردەکاری سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە داهاتووی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی لەگەڵ تیپەکەی ئاشکرا کرد.
لاپۆرتا جەختی لەوە کردەوە کە بارسێلۆنا لە جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی 3-2 لە ڕیال مەدریدی بردەوە و لە هەموو چاوەڕوانییەکان زیاتر بوو، بەمەش ناسناوی دووەمی ئەم وەرزەی یانەکەی زیاترکرد، دوای ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ جامی سوپەری ئیسپانیای بردەوە.
سەبارەت بە داهاتووی فلیک، لاپۆرتا ڕوونیکردەوە، یانەکە هیوادارە ئەم سەردەمە سەرکەوتووە تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت بەردەوام بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاهێنەری ئەڵمانی گرێبەستی کورتخایەنی پێ باشترە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە فلیک لانیکەم بۆ وەرزی ئێستا و وەرزی داهاتوو لەگەڵ تیپەکەدا بەردەوام دەبێت، هاوکات لیژنەی وەرزشیش بەردەوامە لە هاوئاهه‌نگی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکخستنەکانی ستافی تەکنیکی.
هەروەها لاپۆرتا داهاتووی فلیکی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی لاو لامین یامال چواندووە و ڕوونیکردووەتەوە کە بڕیارەکان بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی وەرزشی و دواتر پێوەرە داراییەکانە.