خهبات: سابیر حوسێن:- دوێنێ شەممە 26.4.2025 ، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و سەرۆکی لێژنەی باڵای فیستیڤاڵ و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەند و ئەستێرەی بە ناوبانگی سینەما، شانۆ و هونەرمەندانی عەرەب، کورد، عێراقی و بیانی، لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێری پایتەخت، مەراسیمی کۆتایی خولی هەشتەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ بەڕێوەچوو… مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر هیوا سوعاد سەرۆکی لێژنەی فیستیڤاڵ وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر چەند برگەیەکی هونەری پێشکەشکرا.
لە کۆتایدا پارێزگاری هەولێرو هیوا سوعاد قەڵغانی رێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش به هەردوو ئەستێرەی دیاری میسری، هونەرمەندان شیرین و ئەحمەد بدێر کرد… شایەنی باسە خولی هەشتەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ 10 گرووپی شانۆ لە وڵاتانی ( تونس، لیبیا، میسر، ئێران، تورکیا و شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق) بەشدارییان تێدا کرد .. فێستیڤاڵهكه لهلایهن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر سەرپەرشتی کرا، بۆ ماوهی ههفتهیهك بهردهوام بوو، رۆژانە له دوو كاتی جیاواز دوو شانۆگەری نمایش کراو لەلایەن لیژنەیەکی دادوەری شارەزاوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.