خه‌بات: محه‌مه‌د حوسێن:- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له بایه‌خدان به پرسی ئاشتی ده‌كات له شاری هه‌ولێر و ئه‌و بایه‌خدانه به‌گرنگ ده‌زانێت بۆ ناساندنی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان به هه‌موو جیهاندا، د. نه‌هله ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ خه‌بات گوتی: سه‌رۆك بارزانی به فه‌رمی بانگهێشتی فه‌ره‌نسا كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی پاركی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش چووه‌ته ڤاتیكان بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی پاپا فره‌نسیس و له هه‌مان كاتدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ك به‌هێزترین و كاریگه‌رترین سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ناوچه‌كه بانگهێشتی لووتكه‌ی دوبه‌ی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كان كراوه و سه‌ركردایه‌تیی كوردستان له ئاستی جیهان بووه‌ته نموونه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی دروستكراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی له پرۆسه‌ی ئاشتیی توركیا و یه‌كخستنی ده‌نگی كورد له رۆژئاوای كوردستان، ڕەنگدانەوە و نموونه‌ی دیاری ئه‌و ئاشتییه‌ن كه له كوردستان هه‌یه.
راشیگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی، وێنه‌یه‌كی جوانی پیشانی جیهان دا كه له باشیك له یه‌ك كاتدا موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدی كۆكردنه‌وه و له‌وێ گوتی: یان هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌مرین، یان هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. بۆیە فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان جوانترین نموونه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاسته و هه‌فته‌ی ڕابردوو بینیمان چۆن له مه‌راسیمی (ڕۆژی نزای نیشتمانی)، سه‌رجه‌م ئایینه جیاوازه‌كان نزایان بۆ پاراستنی كوردستان و سه‌قامگیریی وڵات كرد، ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه به ئاسانی نه‌هاتووه‌ته به‌رهه‌م، دوای شەڕ و ئاڵۆزی و په‌لاماری زۆر، بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بووه‌وه كه په‌یامی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا یه‌ك ڕێگه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش قبووڵكردنی یه‌كتری و پێكه‌وه‌ژیانه. گوتیشی: په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گه‌له گه‌لێكی ئاشتیخوازه و خوازیاری ئه‌وه نییه به چاوی شه‌ڕكه‌ره‌وه سه‌یری بكرێت، به‌ڵكوو شه‌ڕی لەپێناو فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان كردووه، له‌كاتێكدا كه ده‌یان سه‌ركرده‌ی جیهانی له هه‌ولێره‌وه نزایان بۆ كوردستان كردووه و ئایینه‌جیاوازه‌كان پێكه‌وه مزگه‌وت و كەنیسە و په‌رستگاكانیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، ده‌بینین ئاستی توندوتیژی و جه‌نگ ته‌نگی به سه‌رجه‌م ئایین و پێكهاته‌كانی دیكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵچنیوه و له‌وباره‌شه‌وه هۆشداری دراوه، بەڵام كوردستان نه‌ك نه‌بووه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ پێكهاته‌كان، به‌ڵكوو هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌نێت كه ببێته سمبولی ئاشتی له ناوچه‌كه و سه‌رۆك بارزانی خاوه‌ندارێتی ئه‌و ئاشتییه ده‌كات.