كارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایدەگەینیت، ئەگەر بمانەوێ ناسناوەكانی خول و جامی ئیسپانیا بەرینەوە، دەبێ لە یانەی بەرشلۆنە ببەینەوە،
ئەنچیلۆتی بەر لەیارییەكەی كلاسیكۆی شەممەی داهاتوو كە ڕووبەڕووی بەرشلۆنە دەبنەوە گوتی: دڵنیاین کە ئێمە دەتوانین بەسەر بەرشلۆنە سەرکەوتن بەدەست بهێنین، هەروەها گوتی: بەڕوونی دەبێت لەم ڕووەوە هەندێک شت بگۆڕین و دەیکەین، ئەویش بۆ ئەوەی یارییەكە ببەینەوە.