لە یارییەكەی نێوان بەرشلۆنە و چێڵسی كە لە میانی ركابەرییەكانی خولی یانە ڵەوانەكانی ئافرەتانی ئەوڕووپا بەڕێوەچوو، کاتالین کولچار ناوبژیوانی هەنگاری لە بەڕێوەبردنی یارییەكەدا زۆر ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداوەكانی یارییەكەی دەكرد و بەرپرسانە بڕیارەكانی دەدا.
ئاستی ئەو خانمە ناوبژیوانە لەو یارییەدا بووە جێی ستایشی میدیاكانی ئەوڕووپا كە ڕایدەگەینن كۆڵچار نەكەوتبووە ژێرباری فشاری یاریزانەكان لە هەڵوێستە جۆراوجۆر و دژوارهكاندا و بڕیاری دروستی دەدا.