ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/4/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شداری له ڕێوره‌سمى ماڵئاواييكردن له پاپاى ڤاتيكان، به‌ره‌و ڕۆمای پايته‌ختى ئيتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
نێچيرڤان بارزانى که له هه‌مان کاتدا نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش ده‌کات، سبه‌ى شه‌ممه له ڤاتيكان له ڕێوڕه‌سمى فه‌رميى ماڵئاواييكردن له پاپا فره‌نسيس به‌شدار ده‌بێت كه له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه، به‌شداريى تێدا ده‌کرێت.