وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێك سه‌باره‌ت به رێنماییی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قوربان بۆ وەزارەتی ناوخۆ و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بۆ گشت پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی کوردستان، ده‌نێرێت.
له نووسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروبارى ته‌ندروستى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هاتووه: “دوابەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق وە دەرکەوتنی چەند حالەتێک لە هەرێمی کوردستان، لەبەر نزیکبوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ئەو نەخۆشییە، بۆ ئەم مەبەستە داواكارین لە بەڕێزتان هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە لایەن هاووڵاتیانەوە”.
خاڵه‌كان بریتین له:
1. سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە وسەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2. پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت وخوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو ولە کاتی سەرپێچی بە توندی سزا دەدرێن.
3. پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ر كرابێت به ڕشاندن به قڕكه‌ر له ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ربڕینی.
4. دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ، ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) وهه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5. پێویستە هاووڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن ده‌ستكێش لە دەست بکەن وئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواتر پاكژكردنەوەى بەهەمان شێوە وەك خالى 3 له‌م نووسراوه و کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 خوله‌ك کەمتر نەبێت.
6. له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ‌درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه، بۆ ئەوەی دیار بێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
ڕۆژى (پێنجشه‌ممه 24ى 4ى 2025) وەزارەتی تەندروستیی عێراقی ڕایگەیاند: 26 كەس تووشی تای خوێنبەربوون بوونە و تاكوو ئێستاش 4 كەس گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی چوارشەممەش، 23ی 4ی 2025 سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند 3 توشبووی دیكە و مردنێك بە تای خووونەبەربوون لە پارێزگاكە تۆمار كراون.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵانەوە دەگوازرێتەوە؛ دەبێتە هۆی تا و ماندوویی و لاوازی و ئازاری ماسولكەكان و ئێسك و جومگەكان و خوێنبەربوون لە لووتەوە.