سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانیدا، هەڵدەستێ بە کردنەوەی هەفتە فیستیڤاڵێکی وەرزی بەهارە بۆ کەسانی بەهرەمەند و شارەزا لە بواری نەخش و نیگار و کاری دەستی و خواردنی کوردەواری و هەروەها نمایشکردنی بابەتی هەمەجۆر لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێری پایتەخت.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری ههولێر دهكاتهوه، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٧ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیهكهیان بکات.
بڕیار وایه فیستیڤاڵەکە لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/٢ ساز بکرێت.










