سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە پارێزگاری بەسڕە کرد و گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/4/2025، لە سەڵاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسڕە کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، لەپێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە.