د.ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025 ، شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت کۆ بوونەوە.
گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاوتوێ کرد.
ڕاشیگهیاند، لە بەرامبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لەو ڕووهوه گیرا.
لە ئاداری 2023ـەوە، بەهۆی بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە. تاوەکوو ئێستا چەند جارێک کۆبوونەوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەبووە، بەڵام کۆبوونەوەکان بێ ئەنجام بوون.