سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا بڵاو کردەوە.
هەینی 11ی نیسانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی و ئەردۆگان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: “کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی و سەرۆک ئەردۆگان هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان.”
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: “پاڵنەرێکی بەهێزیشە بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.”