
د. مه‌حمه‌د خدر مه‌ولود
کتێبی کوردستانیکا، هەوڵێکی سەرەتایی ئەکادیمیای کوردییە بۆ دانانی ئینسایکلۆپیدیای کوردی، لەلایەن دەستەی ئینسایکلۆپیدیا لە ئەکادیمیای کوردی- هەولێر.ساڵی 2023چاپ و بڵاوکراوەتەوە. لە 618 لاپەڕەی قەوارە گەورە ی(30بە20سم) چاپکراو، لە دووبەش پێک دێ، بەشی یەکەم ئیندێکسی بابەتەکانی سەرەتا، بە پێشەکی و دەروازەی ئینساکلۆپیدیاکەویە لە لاپەڕە 5 تا لاپەڕە 247ی کتێبەکەی داگیر کردووە. بەشی دووەم ئیندێکسی بابەتەکان دەگرێتە خۆی لە لاپەڕە 257 تا لاپەڕە 609 تەواوی بابەتەکانی کتێبەکەن.
تەواوی بابەتەکانی ئەو ئینسایکلۆپیدیایە 618 لاپەڕەی گرتووتە خۆی و بریتین لە بابەتی: جوگرافیای کوردستان، شوێنەوارو شوێنەوارناسی لە کوردستاندا، کورتە مێژووی کورد و کوردستان لە چاخی بەردینی کۆنەوە تا کۆتایی ساسانییەکان، کورد و کوردستان لە فەتحی ئیسلامەوە تا هاتنی مەغۆل، کورد لەدەوڵەتی عوسمانی و ئێرانی (1501-1918)، باکوری کوردستان ( 1918 – 1980)، باشووری کوردستان، رۆژهەڵاتی کوردستان، زمان و وێژەی کوردی، کۆمەڵگای کوردی، مێژووی رۆژنامەوانی کوردی، ئابووری کوردستان وکوردی دەرەوەی کوردستان.
ئامادەکــــردن و بڵاوکردنــــەوەی ئەم ئینسیکلۆپیدیایە ئەرکێکی زانستی نەتەوەیی مەزنە، وەک پرۆفیسۆر دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی لە پەیڤێکدا ئاماژەی پێ داوە و باسی لە کار‌و ئەرکی ئەکادیمیای کوردی کردووە تا ساڵی چاپکردنی ئینسایکلۆپیدیاکە 2023 دا، بەڕێزیان نووسیویەتی: ئەرکی دامەزراوەی گەورە و تایبەت بەم بوارە « مەبەستی ئامادەکردنی ئینسایکلۆپیدیای کوردستان» لە وڵاتان دەیان زانا و پسپۆرکاری تێدادەکەن و سەدانی دیکەش بابەتی تێدا دەنووسن وئامادەی دەکەن. هەروا لە درێژەی پەیڤەکەیدا پ.د. عەبدوالفەتاح بۆتانی نووسییویەتی: بۆ چاپکردن وبڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە، (کوردستانیکا- ئینسکلۆپیدیای کوردستان) لیژنەی ئینسایکلۆپیدیای کوردی لە ئەکادیمیای کوردی پێکهات ونووسینی بابەتەکانیان گرتە ئەستۆ ئەم بەڕێزانە بریتی بوون لە: پ.د.رەشاد سەبری میران – سەرۆک و ئەندامیەتی : پ.د.جەبار قادر، پ.د.خەلیل عەلی موراد، پ.د. ئازاد عوبێد – خوالێیخۆش بێ، پ.ی.د. دلشاد مەحمود عەبدوڵڕەحمان و پ.ی .د رەحیم قادەر سورخی.
لە بارەی کتێبەکەوە، پەیڤی سەرۆکی ئەکادیما پ.د. بۆتانی بۆئەنجامدانی کارێکی زانستی لە شێوەی ئەم ئینسیکلۆپیدیایە لە جێی خۆیەتی کە موکووڕی تیانییە. لەکاتێکدا ئەندامانی لیژنە ئەکادیمین و پێشەنگی زانستی بواری خۆیان بە ژمارە زۆرن و لە ئاستی زانستیش بەرزو باڵان. کە چی سەیرە ئەم لیژنەیەدا کە هەریەکەیان وێرای پسپۆری بواری ئەکادیمی تایبەتی خۆی، زۆر بەیان پسپۆری ئەکادیمی بواری مێژوون. چەند ئەکادیمی وپسپۆڕی تریش ژمارەیان لە نێوان( 20-25) بەڕێزی ترە بابەتەکانی ئینسکلۆپییا-کوردستانیکا نووسیووە. کەواتە لە شکرێک ئەکادیمی وژمارەیێک پسپۆرانی بواری مێژوو، بەشداری نووسینی کوردستانیکایان کردووە.
سەرەتا ڕەخنەی هەرە زەق لە پێکهاتەی لیژنەکە بگیرێ، ئەو زۆر‌و بۆری و ئەو خاڵەیەیە کەوا بۆ زۆربەی هەرەزۆری ئەندامانی لیژنە پسپۆڕییان لە بواری مێژووە ؟حاڵی مێژووی کوردی نێو ئینسکلۆپیدیاکەش ئاوایە ..؟ ئەی بوارەکانی تر ..؟
ئەم کتێبە کوردستانیکا، وەک لێیی نووسراوە هەوڵێکی سەرەتایییە بۆ دانانی ئینسکلۆپیدیایەکی کوردی لە دامەزراوەیەکی دەوڵەمەندی زانستی و بە پشتیوانی دارایی زەبەلاحی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەچی لە بەر هەر هۆیەک بێ لە هۆیەکان، بە بوونی ڕەخنەیەکی زۆر لەم بەرهەمە ئینسکلۆپییایە – کوردستانیکا ئاستی زانستی بەرهەمەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە ودەبێ ئەوکادیمیای کوردی ڕوونکردنەوەی زانستی هەبێ و لێ نەگەڕێ هەردەم ڕەخنەکان گومان بخنە سەر کارەزانستییەکەیان و بەلاوازی پیشانی بدەن .
لەم بارەیەوە ئەوکارەی ئینسکلۆپیدیاییانەی کە کەسانێکیش کە « لەدەرەوەی ئەکادیمای کوردی «وەک مۆدێلی تازەی خۆ بە زلزانین بە دروستکردنی ئینسکلۆپیدیا هەمەجۆر، لاف و گەزافی ئەکادیمی پێ لێ دەدەن زۆربەیان چ بە تاک یا بە لیژنەوبە کۆ، لە دامەزراوەی دەسگاولە دەرەوەی دامەزراوە وفەرمانگەی زانستی، کە ئینسکلۆپیدیان چاپ و بڵاوکردۆتەوە گەلێ پرسیار‌و گومانی زۆرتریان لەسەرخۆیان دروست کردوە و تۆمارکردووە. لەمەداش دا ئەکادیمیا لێی بەرپرسە ودەبێ بۆ ئەمەش ڕوونکردنەوە و وەڵامیان هەبێ.
دەپرسین ئەکادیمیای کوردی، لە کوێی ناوەندەکانی ئەکادیمی وزانستی دونیا بووە یەک کەس بە کاری نووسین و ئامادەکردنی ئینسکلۆپیدیا هەڵبستێ…؟ و مەرجە زانستییە سەرەکییەکی فەرامۆش بکا، ئەو مەرجەی خۆی لەوە دەبینێتەوە کاری ئینسکلۆپیدیا کارێکە، بەکاری بە کۆمەڵ و بە لیژنەوە پابەندە و چەندین ئەندامانی لیژنە جیا جیاکان هەریەکەو کارێکی پێرادەسپێردرێ، نەک، وەک ئەوەی خۆمان ئەو ئینسکۆلپیدیایانەی سەرباری لادان لە میتۆدە ئەکادیمییەکە، پڕاو پڕن لە هەڵەی زەقی زمانی و رێنووسیی کوردی، پاشاگەردانییەکە لێرەدایە، خوێنەر چاوەڕوانی چی لەو جۆرە ئینسکۆلۆپیدیانووسانە دەکات کە زمانی نووسینی کوردیان سەقەتە و پڕاوپڕی هەڵەیە و لەبواری رێنووس و رێزمان و دارشتنی رستەدا کۆلەوارن..!! کەچی ئینسکلۆپیدیا دەنووسنەوە..!!
ئەم وتارە شرۆڤە ڕەخنەکارییەی ئێرە، لە کاتێکدایە تەواوی کتێبە 618 لاپەڕەییەکەی دەزگای ئەکادیمیا کە ئینسکلۆپیدیاکەیانە، بە ووردی وزانستیانە ووەک سەرچاوەیەکی زانستی گرنگ بۆکلتووروڕۆشنبیری کوردی وکاری ئینسکلۆپیدیایی خوێندومانەتە ولە دیدگایەکی ڕەخنەیی بۆ بابەتەکان چووینە، نەک خوێندنەوەیەکی سەرپێیی و بریارلێدانی ڕووکەشانەی میزاجی.
لێرەوە، لەسەرەتای خوێندنەوە ڕەخنەییە ئاوەزگەرییەکەماندا بۆ کوردستکانیکا بەم جۆرە رستە و دەستەواژەیە دەستپێ دەکەین :
کتێبی کوردستانیکا، ئینسکلۆپیدیای ئەکادیمیای کوردی چاپی هەولێر -2023 پڕیەتی لە هەڵە و کەموکووڕی و ناتەوای بابەتەکانی نێو ئندێکسەکەی. سەرباری بە شایان نەزانینیی چەندین کەسایەتی رابەرو پێشەنگ و بلیمەتی بواری رۆژنامەگەری و ئەدەبی و فەرهەنگی کوردی تا لە دوو توێیی ئینسکلۆپیدیاکە شوێنیان ببێتەوە، ئەوا کەم بابەتی ئێندێکسی ئەم کتێبە هەیە هەڵەی زەق و کەموکووڕی ناتەواوی زمان و رێزمان و هەڵەی چاپی تیا نەبێ..!! لە کاتێک دا باس لە ئینسکلۆپیدیا دەکرێ دەبێ کۆدەنگییەکی زانستی پاڵپشتی پتەوی هەبێ و دووربێ لە بچوکترین هەڵە وکەمووکوڕی زمانەوانی وچاپیی.
لە کاری ئینسکۆلپیدیایی دا هەردەم پێوەری زانستی تاکە پێوەروبابەتی زانستی ڕەچاوکراوە تا هەرکەس وکەسایەتییەک یا هەر بابەتێکی ژیان وژیاری دەبن بە هۆ بۆ ئەوەی ببێتە بابەت بۆ نێو ئیندێکسی کتێبە ئینسکلۆپیدییاییەکە، نەوەک ئەم هۆکارە شاراوانەی خوارەوە:
1 -نەزانی وئەقڵ پێدانەشکانی ئەندامانی لیژنەی نووسین ونووسینەوە وچاپکردنی هەموو جۆرە ئینسکلۆپیدیایەک.
2 – مەیل و ئارەزووی کەسیی ومەرامی خودی ئەندامانی لیژنەی نووسین و نووسینەوە.
3 – دەماری شارچییەتی وناوچەگەریی وخزمایەتی وتیرە وعەشیرەتگەرایی.
ئەم سێ هۆکارە، ئەم سێ پەتا کوشندەیەن، گیانی زانستی وئەکادیمیەتی بریاردان وراستی و راستگۆیی هەڵسەنگان وبەرزڕاگرتنی پێگەی بابەتەکان لاواز دەکەن وسەرئەنجام لە برێتی ئەوەی بە قازانجی هزری ومەعنەویی بگەڕێتەوە وکەلتوورو فەرهەنگی ڕۆشنبیریمان تەژی کا لە زانیاری وئەدەب و زانستی شایستەی نیشتمانی نەتەوەیی وببێت بە ڕووبارێکی زوڵاڵ و بڕژێتە نێو دەریای ئەدەبیاتی مرۆڤایەتی.نەک بە پێچەوانەوە و لە سایەی هزری ئەو (چیایەتی) یانەی باسمانکرد ببێتە هۆکارێک لە هۆکارانەی بۆ دروست بوونی ئەدەب کەلتووری کەنارگیریی ناوچەیی و سنوور دیارکراوی نێو قاوغی (چیاتی وگەریی) یەکان.
بۆ ئەوەی لە راستییەکان نزیک بینەوە و کەمووکووڕییە زەق و هەڵە زل و زەبەلاحەکەی کوردستانیکا دیار بکەین.
لێرەدا خاڵ لەسەر پیتەکانی ئەکادیما دادەنێین و دەپرسین کوردستانیکا- ئینسکلۆپیدیای کوردستان هۆکار چییە بلیمەت و ناودارو پێشەنگێکی وەک حوسێن حوزنی موکریانی بە دوو دێریش ناوی لەنێو کوردستانیکادا ناهێنی ..؟
ئەوە دەبێ چۆن.!!بێ حوزنی موکریانی، ئەندامانی لیژنەی زانستی سەرپەرشتی نووسینەوەی کوردستانیکا دەستیان چووبێتە نووسینەوەی کوردستانیکا.!! سەیرە. دیارە ئەندامانی بەڕێزی کوردستانیکا لە»ڕۆڵ و پێگە وپێشەنگی حوسێن حوزنی موکریانی» نابەلەد بوون لەوەی کە :
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا حوسێن حوزنی موکریانی بە پارەو پووڵی خۆی دوو بابەتی کلتووریی هاوچەرخی بۆیەکەمین جارلە مێژوویی نەتەوەیەکدا هێنایە باشووری کوردستان ئەوانیش بریتیی بوون لە:
1 -ئامێری کامیرای فۆتۆگرافی کە بەهۆیەوە وێنەی سەدان لە پیاوانی ڕووناکبیر، سەرکردە و ناودارو دەسەڵاتدارو بنەماڵە و خێزانی کۆمەڵگەی کوردەواری پێگیراوە. لە هەمان کاتداهەر بەوئامێرە دەیان کوردی فێری هونەری وێنەگرتنی فۆتۆ گرافی کردووە چ لە شاری هەولێرو سلێمانی باشووری کوردستانەوە بێ یا لە شاری سابلاخ و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا.
2 – ئامێری چاپکردن : حوزنی ئامێرێکی چاپیی مارکەی «Diamod ی ئەڵمانی» لە ئەڵمانیا لەسەر گیرفان و بەپاڕەی خۆی هێنا رۆژئاوا و سەرەتا لە شاری حەلەب دایمەزراند.
پاشان لەساڵی 1925 بۆرواندزی گواستەوە و لەساڵی 1948 تا ئەمڕۆ لە شاری هەولێری دێرین وپایتەختی کوردستاندا دامەزرێندراوە و چەسپێنراوە.ئەم چاپخانەیە، یەکەمین چاپخانەی کوردییە، پیاوێکی مەزنی وەک حوزنی موکریانی لە کوردستاندا بۆخزمەت وچاپکردنی کتێب وگۆڤاری کوردی بە پیتوشەی ڕەسەنی کوردی دایهێناوە ودایمەزراندووە، لەمێژوودا پێشەنگ وبە تەمەنترین چاپخانەی کوردی دەژمێردرێیت.
دامه‌زراندنی چاپخانه‌ی كوردستان حوسێن حوزنی موكریانی ساڵی 1914 به‌پاره‌وپولی خۆی ئامێرێكی چاپ له‌ئه‌ڵمانیا ده‌كڕێت و له‌رێكه‌وتی 15-1-1915 له‌بازاری سویقه له‌حه‌له‌ب دایده‌مه‌زرێنێت. له‌ساڵی 1925 حوزنی وگیوی برای روو له‌به‌غداده‌كه‌ن وبۆماوه‌یه‌ك تێیداده‌مێننه‌وه له‌ساڵی1926 ده‌چن بۆ رواندزو ئامێری چاپه‌كه‌یان له‌وێ به‌ناوی (زاری كرمانجی) داده‌مه‌زرێنن .
له‌ساڵی1935 حوزنی ئامێرێكی دیكه‌ی چاپ له‌موسڵ ده‌كڕێت و ده‌یهێنێته هه‌ولێر. پاش ماڵئاوای وكۆچی دوایی حوزنی، گیوی برای ئامێره‌كه‌ی چاپی رواندز ده‌كوازێته‌وه هه‌ولێرو له25-10-1976دا گیوی موكریانی هه‌ردوو ئامێره‌كه‌ی چاپی له‌شه‌قامی (مزه‌فه‌رییه) له هه‌ولێر به‌ناوی (چاپخانه‌ی كوردستان) دامه‌زراند. له‌ساڵی 1959گیوی ئامێرێكی دیكه‌ی چاپكردن له‌ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت و له‌چاپخانه‌ی كوردستان دایده‌مه‌زرێنێت.
ئەکادیمیای کوردی كەس ناتوانێ نكۆڵی لەوە بكات كە یەكەم هێناو دامەزراندنی چاپخانە لە كوردستان بۆ بلیمەتی حوزنی موکریانی دەگەڕێتەوە.
حوزنی وه‌ك پیاوێكی رۆشنبیری مه‌زنی دنیادیته‌ی زمان‌زان، له‌سه‌ر ده‌می خۆی دا به‌رله‌هه‌رشتێك بایه‌خی چاپ وبوونی چاپخانه‌ی بۆكوردونه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌پێویست زانیووه، بۆ پێشكه‌وتن و سه‌لماندنی بوونی خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه (بڵاوكراوه رۆژنامه، گۆڤار، كتێب)ی به‌لاوه زۆرگرنگ بووه (مه‌تبووعات ومه‌كته‌ب) لای ئه‌و(له‌هه‌ره پێویستییه‌كانی ژیانی سه‌رده‌م) بوون.
كاتێك ژماره (1)ی گۆڤاری زاری كرمانجی له25-5-1926له‌رواندز چاپ وبڵاوده‌كاته‌وه هۆی دامه‌زراندنی چاپخانه‌كه‌ی له‌نووسینێك دا به‌ناونیشانی (زاری كرمانجی وشئوونی) به‌مجۆره باس ده‌كات:
(هه‌رچه‌نده ته‌ماشا ده‌كرێ وبه‌چاوی دیتن ده‌بینرێت وتێده‌گا، كه‌له‌م عه‌سره‌دا پێشكه‌وتن و ته‌ره‌قی ئه‌ساسی له‌سه‌ردووكاردا داده‌مه‌زرێ:
یه‌ك مه‌تبووعات، دووه‌م مه‌كته‌ب.)
هه‌روا بۆسه‌لماندنی بوونی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك، حوزنی (چاپخانه‌و قوتابخانه) به‌لازم و مه‌لزووم ده‌زانێت ووای نووسیوه:
(هه‌رمیلله‌تێكی ئه‌ولازم و مه‌لزوومانه‌ی نه‌بوو میلله‌تی بۆئیسپات ناكرێت وچتێكی ئه‌حواڵی خۆی به بێگانه‌ودۆست بداته زانین، ئه‌وهه‌ردووانه‌ی سه‌ره‌وه بۆمیلله‌ت و وه‌ته‌ن فایده‌بكا. له به‌رئه‌وه ساڵێك ئه‌وانه‌م له‌خه‌یاڵ خانه‌دا دێنا و ده‌برد، تاكوو ئه‌م مه‌تبه‌عه‌یه‌م هێنا گۆڕێ بۆ نه‌شریات گه‌یاندمه رواندز)
حوزنی چاپخانه‌كه‌ی هێنا گۆڕێ و بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژووی كوردا چاپخانه‌ی كوردی، به پیتی كوردی، گۆڤار‌و كتێبی بۆكورد چاپكرد. وێرای ئازار‌و مه‌ینه‌تی، نه‌زانی وتێنه‌گه‌یشتوی ده‌وروبه‌ری داماویی، حوزنی دانامێنێ سه‌رباری تیروتوانج وخه‌م و ده‌ردو به‌ڵاوگێچه‌ڵ و شه‌رفرۆشتنی ئه‌م وئه‌و و هه‌ژاری قه‌رزاری، له‌ئه‌نجامی چاپكردنی كتێب وگۆڤار و خزمه‌تكردنی بواری رۆشنبیری كوردی دا له‌نێو پانتاییه‌ك دا به‌شی هه‌ره‌زۆری جه‌هل ونه‌زانی وبه‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و ده‌ست به‌كورسی وه‌گرتن بێت، حوزنی سكاڵای دڵی خۆی له‌ده‌ست نه‌زانی وئازاری ده‌وروبه‌ر وانیشانده‌دات:
خراپێكی، كه تۆله من ده‌بینی
دووپیته پێتبڵێم با دانه‌مێنی
یه‌كی كوردم، دووه‌م راستی وتارم
له‌وه‌م زیاتر نییه سوچی نهێنی
حوزنی نه‌ك هه‌ربه‌رگه‌ی گرفت وكێشه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرت، به‌ڵكو به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختی وگرفته‌كانی چاپیش سه‌ركه‌وت، ئه‌وگرفتانه‌ی كه‌وا ته‌كنیكی چاپن و له‌شارێكی دووره‌ده‌ستی وه‌ك رواندز، ئه‌وبێ گوێ دانه‌گرفت و ئاسته‌نگه‌كان توانی په‌یامی خۆی بگه‌ێنێت. له‌وباره‌یه‌وه هاملتۆن ده‌ڵێ: (له‌رواندز سه‌یدحوزنی ئه‌فه‌ندی ده‌ژیا.نووسه‌ری گۆڤارێكی خۆجێی كوردی بوو، گۆڤاری مانگانه‌كه‌ی چاپده‌كرد. دانه‌یه‌كی بۆنوێنه‌ری بریتانی ودانه‌یه‌كی دی بۆكۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له‌جنێف ده‌نارد).
حوسێن حوزنی موكریانی ژیان وبه‌رهه‌م:
ساڵی1890 له‌مه‌هاباد له‌دایك بووه و له‌به‌غدا له20-9-1947كۆچی دوایی كردووه.
له‌ته‌مه‌نی 12ساڵییه‌وه له‌مه‌هاباد ده‌رده‌چێت وده‌چێته ئه‌سته‌مبوڵ وله‌وێ ده‌خوێنێ، پاشان بۆخۆپێ گه‌یاندن ده‌چێته وڵاتانی ئه‌فغانستان، ئه‌رمه‌نستان، توركیا، رووسیا، ئه‌ڵمانیا، فره‌نسا، سعودیه.
ئه‌م گه‌ڕان وسوڕانه‌ی سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆبژێوی ژیان وخۆپێ گه‌یاندن بووه. جگه له‌فێربوونی زمانی ئه‌ووڵاتانه هزوهۆشمه‌ندی و رۆشنبیرییه‌كی فره‌وانیشی پێ ده‌به‌خشێت
حوزنی ساڵی1915 چاپخانه‌كه‌ی له‌شاری حه‌له‌ب له‌بازاری سویقه داده‌مه‌زرێنێ وله‌ساڵی 1925 كتیبی (خونچه‌ی به‌هارستان) چاپ ده‌كات .له‌ساڵی 1926دا چاپخانه‌كه ده‌یگوازێته‌وه بۆرواندز.
له‌نێوان ساڵانی 1926 – 1932له‌رواندز گۆڤاری (زاری كرمانجی) چاپ وبڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌م گۆڤاره (24) ژماره‌ی لێ چاپ وبڵاوبۆته‌وه له‌ماوه‌ی (6)ساڵی ته‌مه‌نیدا هه‌ر(4)مانگ جارێك ژماره‌یه‌كی لێ بڵاوده‌بۆوه .
له24ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی1935 حوزنی له‌هه‌ولێر ژماره(1)ی گۆڤاری روناكی بڵاوده‌كاته‌وه ودواژماره‌شی له 16ی ئایاری 1936 ده‌بێت كه‌ژماره (11)یه .
له‌ماوه‌ی ساڵانی 1934تا1943 حوزنی ده‌چێته سلێمانی وله‌گه‌ڵ پیره‌مێرد رۆژنامه‌ی ژیان ده‌ردێنێت و چه‌ندین جاریش چاپخانه‌كه‌ی پیره‌مێرد چاك ده‌كاته‌وه‌و وه‌ك وه‌ستایه‌كی كارامه ناهێڵێت چاپخانه‌كه له‌كاربكه‌وێت .هه‌روا له‌به‌غدا له‌ساڵی 1943دا به‌شداری له‌ده‌ركردنی گۆڤاری ده‌نگی گێتی تازه‌دا ده‌كات .وه‌ك به‌رپرسی به‌شی مێژووی گۆڤاره‌كه له‌ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ده‌بێت .
حوزنی رۆژنامه‌نووس، مێژوونووس، چیرۆكنووس وشاعیربووه. پیاوێكی بلیمه‌تی له‌خۆبردووی به‌هره‌داری پڕبه‌هه‌م و رۆشنبیرێكی مه‌زنی خودان هزروبیری ئه‌فرێنه‌رانه‌ی هاوچەرخ بووە.
حوزنی یه‌كه‌مین كورده، كه‌چاپخانه‌یه‌كی به‌پاره‌وپولی خۆی كڕیوه‌و وله‌كوردستان دایمه‌زراندووه، كه‌به‌رله‌وهێشتا كوردئاشنای چاپ وچاپخانه و پیت وهه‌ڵكۆلینی پیت ونه‌خشه‌و كلێشه وپلێتی چاپ نه‌بوو بوو .
حوزنی یه‌كه‌مین نووسه‌ری كورده كه‌مێژووی كوردوكوردستانی به‌زمانی كوردی نووسیوه‌ته، كه‌به‌رله‌وهه‌رچییه‌كی ده‌رباره‌ی مێژووی كوردنووسرابێته‌وه به‌غه‌یری زمانی كوردی بووه، ئه‌وكه یه‌كه‌مین مێژوونووسه، به‌باوكی مێژوونووسانی كورد داده‌نرێت، هه‌روا حوزنی یه‌كه‌مین نووسه‌ریشه كه‌وشه‌ی (مێژوو)ی له‌بری (تاریخ)ی عه‌ره‌بی به‌كارهێناوه، وشه‌یه‌ك پڕبه‌واتای خۆی كه وشه‌كه (مێژوو) ی له‌وشه‌ی (له‌مێژه) داهێناوه. داهێنه‌ران كه ئه‌فرێنه‌رو ده‌ستپێشخه‌رن له‌بواری مێژوودا هه‌روه‌ك حوزنی وان، ئه‌ویش (18) كتێبی دانسقه‌ی مێژووی له‌چاپخانه‌كه‌ی خۆیی دا چاپ كردووه .
حوزنی چیروكنووس وشاعیربووه، له‌بواری هونه‌ریووه خۆشنووس بووه، مۆرهه‌ڵكه‌نبووه، نه‌خشه‌كێش وكلێشه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌رگی كتێبه‌كانی چاپخانه‌كه‌ی له‌سه‌رداری كه‌وێت هه‌ڵكه‌ندووه .
له‌م باره‌یه‌وه هاملتون وا وه‌سفی كار‌و به‌رهه‌می حوزنی ده‌كات: (سه‌ید حوزنی ئه‌فه‌ندی نووسه‌ری گۆڤارێكی خۆجێی كوردی بوو .نووسین، چاپكردن وقه‌دكردنی گۆڤاره‌كه‌ی هه‌مووی به‌ده‌ستی خۆی ده‌یكرد، له‌دونیادا تاكه‌و رۆژنامه‌نووسێكی ئاوا له‌جیهاندا نییه. تیپی چاپخانه‌كه‌ی له‌داربه‌ڕووی بناری شاخه‌كان به‌ده‌ست دروست ده‌كرد، ساف ولووسی ده‌كرد وتیپ ونه‌خشه‌ی پێویستی له‌سه‌رهه‌ڵده‌كه‌ند، جامه‌ره‌كه‌بی ده‌خسته سه‌رپلێت و چاپیانی ده‌كرد).
حوزنی و گیو یه‌كه‌مین كوردبوون، كه‌ئامێری كامیرایان هێناوه‌ته كوردستان و وێنه‌ی سه‌دان رۆشنبیر‌و سه‌ركرده‌ی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستانیان پێگرتووه وبه‌هۆی بوونی ئه‌وئامێری كامیره‌یه له‌شاری هه‌ولێر سه‌دان كه‌س وكه‌سایه‌تی نێوكۆمه‌ڵگای كوردستان و شاری هه‌ولێرمێژووی ژیان و قۆناغه‌كانی ژیانی خۆیان پێ تۆماركردووه، ئه‌وه‌شیان روویه‌كی دیكه‌ی ژیانی شارستانی و كه‌لتووری كوردیمان پێشانده‌دات.
حوزنی موکریانی ڕابەری ڕاپەڕینی ڕۆشنبیری کوردی لە کوردستاندا:
ئەکادیمیای کوردی ولیژنەی نووسینەوەی ئەوئینسکلۆپیدیایە -کوردستانیکا دیارە زۆر بێ ئاگا بوون لەوەی کە ڕۆڵی حوزنی موکریانی لە ڕاپەڕینی ڕۆشنبیری کوردی لە نێوان دووشەڕی گەورەی جیهانیدا 1918-1940 ڕۆڵێکی تاکە کەسی، بێ پشتوپەنای وبێ دارایی بووبەدانانی چاپخانە، ژێرخانی رۆشنبیری کوردی و ستراتیژی نیشتیمانی مەزنی بۆ کوردستان بەگشتی وباشووری کوردستان دارشت . بە جۆرێ کار‌و بەرهەمی حوزنی هۆکاروپێشەنگ بووە بۆ گواستنەوە باری کۆمەڵگە ی کوردستانی لە قۆناغی نەخوێندەوارییەوە بۆقۆناغی بە ڕۆشنبیر بوون و خوێندن وچاپ وبڵاوکردنەوە .هەروا بۆ قۆناغی ئاشناکردنی کۆمەڵگەی کوردستان بە ئامێری چاپ و چاپکردنی گۆڤاروکتێب و رزگارکردنی کلتوورو زمان و ئەدەبی کوردی
لە فەوتان و لە نێوچوون.بۆیە چاپکردنی ئەوەندە کتێبە ولەسەری هەموویانەوە چاپکردنی کتێبی (غونچەی بەهارستان-حەلەب -1925 )و کتێبەکانی تر وگۆڤاری (زاری کرمانجی- رواندز – 1926) هەرئەودووناونیشانە (غونچەی بەهارستان -1925حەلەب) گۆڤاری (زاری کرمانجی -رواندوز 1926) ئەوەندە سەنگینن وپێشەنگن لە مێژووی رۆژنامەگەری و چاپەمەنی کوردی‌دا، زۆر لە گۆڤارەکەی ئەکادیمای کوردی کە ( ئەکادیمی )لەپێشترو بەهایی مێژوویی هەیە .بەڵام ئیدی ئەوە ئەکادیمیایە، زانیاری سادەی زانراویش بۆمەبەستێ لە مەبەستەکان بە ئینسکلۆپیدیایی دەکا وەک باسکردن لە گۆڤاری(ئەکادیمی -2002 ی ئەکادیمیای کوردستان-هەولێر) دەکا هەر لە چنینی کلاش دەچێ دۆمن وگۆڤاری خۆیان وا مەزن و شاکار پێشان دەدەن وگۆڤاری(زاری کرمانجی-رواندز 1926)حوسێن حوزنی موکریانییش پشتگوێ دەخەن وباسی لێوە ناکەن .؟
گۆڤاری زاری کرمانجی بۆمێژووی رۆژنامەنووسی بە یەکەمین گۆڤاری سنووری شاری هەولێروکوردستان دادەنرێ کە بە بیروهزرودەست پەنجەی داهێنەرانەی کورد هاتۆتە بەر و لە بەرهەم و بە چاپ ودیزاین ودەرهێنان ونووسین و لێکدانی پیت و نەخشەی دەفری چاپی چاپخانەی دەستی یەکێک لە پێشەنگ و نووسەری بلیمەت ورۆژنامەنووس ئەنجام دراوە کە بەێز سەید حوزنی موکریانییە.گەورەیەی ئەم زاتە لەوساوە بۆ ئێستا لەوەسف نایێ حوزنی وەک رۆژنامەوان، ئەدیب، هونەرمەند ومێژوونووس، ئەفرێنەرێک بوو لەهەموو بوارەکاندا خۆی نواند. لە هەمووشیان باڵادەست بوو . مرۆڤێکی نیشتمان پەروەرو دەروون بڵند، بەتەنیا باڵی ڕووبەڕووی کێشەگەورەکان دەبۆوە و هەمووشیانی بەزاند. حوزنی لە بواری کاری رۆژنامەگەرییەوە مەگەر بە هێناوەی ئەم پەسندکردکردن و وێنانەکردنەی هاملتۆن بۆ کار‌و پیشەو هونەری رۆژنامەنووسی، کەلەپاڵ مێژوونووسیدا هەیبووە بە نموونە جارێکی دیکە بۆ ئەندامانی لیژنەی ئەکادیمیای کوردی بێبینیەوە:
«سەید حوزنی ئەفەندی نووسەری گۆڤارێکی خۆجێی کوردی بوونووسین چاپکردن وقەد کردنی گۆڤارەکەی هەمووی بەدەستی خۆی چاک دەکرد، لە دونیادا تاکە رۆژنامەنووسێکی ئاوالە جیهاندا نییە.تیپی چاپخانەکەی لە داری بەڕووی بناری شاخەکان دروست دەکرد، ساف ولووسی دەکرد و تیپ و نەخشەی پێویستی لەسەرهەڵدەکەند، جا مەرەکەبی دەختە سەرپلێت چاپیانی دەکرد.
ئەکادیمای کوردی، لیژنەی کوردستانیکا دیارە بێ ئاگا بوون لەم وەسف پەسندی و باسکردن وخستنە ڕووی ڕۆڵی حوزنی موکریانی لەلایەن هاملتۆنەوە.!! پاساوچییە کە ئاوا کەمتەرخەم وخەمساردن لە راستر پێشەنگ و رابەرێکی وەک حوسێن حوزنی موکریانی ..؟؟
کادیمیای کوردی، لیژنەی نووسینەوەی ئیسکلۆپیدیای کوردستانیکا ئەرێ هەرتەنیا حوسێن حوزنی موکریانی نەبوو چەندین جار لەسەرداوای پیرەمێردی شاعیر دەچووە سلێمانی بۆ چاکردنەوەی چاپخانەکەی( شارەوانی- ژین ). بێننە بەردید ودونیا بینی خۆت، ئەکادیمای کوردی لەساڵانی 1925-1940 لە هەموو کوردستان پیاوێک هەبێ زانا‌و دانابێ، ئاشنای کاری چاپ و چاپخانە بێ کە چاپخانەکەی شارەوانی لە سلێمانی تێک‌بچێ و لە چاپکردن بووەستێ ئەو حوزنی موکریانی لە هەولێرەوە بەدەم داوای پیرەمێرد، بچێتە سلێمانی و چاپخانەکەی چاکبکاتەوە و لیژنەی کوردستانیکا ئەو ڕۆڵ و پێگەیەی بلیمەتێکی وەک حوزنی لە بەر چاو نەبێ ..!!
دەبێ ئەوەیان غەفڵەتگیریەکی لیژنەی نووسینەوەیە بێ ..؟ یا نا بەلەدی وبێ ئاگایی..!!
حوزنی موکریانی و غونچەی بەهارستان و یەکەمین کتێبی مێژووی کوردی رەخنەیەکی دیکەی زەق و ڕەق کە ڕووبەڕووی لیژنەی سەرپەرشتی و نووسینەوەی کتێبی ئینسکلۆپیدیاکەی ئەکادیمیای کوردی دەبێتەوە، ناونەهێنانی کتێبی (غونچەی بەهارستان)ە.
خونچەی بەهارستان، لە مێژوویی کتێبی چاپکراوی کوردی دا یەکەمین کتێبی بواری مێژووە کە مێژوو نووس حوسین حوزنی موکریانی بەزمانی کوردی نووسیبێتی. بەرلە خونچەی بەهارستان نووسەرێک یا مێژوونووسێک نادۆزینەوە بەزمانی کوردی کتێبێکی تایبەتی لە بارەی مێژووی کوردەوە بەزمانی کوردی نووسیبێّ . لەکاتێکدا یەکەمین کتێبێک کە باس لە مێژووی کورد وکوردستان بکا، کتێبەکەی مەستوورەیە» مێژووی یا تاریخی ئەردەلان « ە. بەڵام بەزمانی فارسی نووسراوە. هەروا بەزمانی عەرەبیش چەندین کتێب لەبارەی مێژووی کوردە نووسراون، بەڵام بەزمانی کوردی یەکەمین کتێبێک کە مێژوونووسێکی کورد نووسیبێتی ئەوا کتێبی مێژوویی ( غونچەی بەهارستان ) ی حوسین حوزنی موکریانە.
کتێبی (غونچەی بەهارستان ) ساڵی 1925 لە شاری حەلەب لە رۆژئاوا لە چاپخانەی عەسرییە چاپکراوە، کتێبێکە وەک حوسین حوزنی موکریانی وا ناساندوویەتی ولە پێشەکییەکەیدا نووسیوویەتی :
تاریخی کوردان جێیی لێ دەرکەوتنی ژیانی و تەواوی تەمەددونی گەلانی کوردان . کەواتە ئەم کتێبە مێژووییە کەیەکەمین کتێبی مێژووی کورد دادەنرێ بەزمانی کوردی نەک هەر لە مێژووی کورد دەدوێ، بەڵکو باس جوگرافیا‌و باری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی ئەوسای کوردستانیش دەکات . حوسین حوزنی بەر لەوەی دەستەواژە و زاراوەکانی وەک کۆمەڵناس، جوگرافیناس وشەسازی و رستەسازی پەیدا ببن ئەو وەک کۆمەڵناسێک لە کتێبی «خونچەی بەهارستان « لەساڵی 1925باس لە کۆمەڵگەی کوردستانی دەکات حوزنی نووسیوویەتی : کتێبی غونچەی بەهارستان دوو جڵدە ئەی تەبع کرا جڵدی ئەوەلە، جڵدی دووەم تەبعی کەوتە پاشاوە . جڵدی دووەم کتێبەکەی زۆر چاکە؛ عەشیرەت و قەبیلەو شاران و دێهات بەتەواوی دەگرێتەوە . عەدەدی نفوس، مەوقع جوغرافیا، چۆم، کێو، تیڤارەت، ژیان، عادەت، جل، ئیدارە، ئاغا و رەئیس و تاریخ هیجرەت و ئیسکان و ئەساسیان و سەبەبی نێوان و لە ئەرازی مومتەلەکات دانیشتوان بە دەلایلیکی چاک بەحس دەکا و بە چەند سوورەت و عەکاسان موزەییەنە .
ئەوەیان ئەو چەند دێرە کورتەیە لە بارەی یەکەمین کتێبی مێژووی کە بەزمانی کوردی لەلایەن حوسین حوزنی موکریانی نووسرابێ و ساڵی 1925 لە حەلەب چاپکرابێ وئەکادیما کوردستانیکا، یەکەمین ئینسکلۆپیدیای کوردی لە ئەکادیمیای کوردی ساڵی 2023 پەی پێ نەبردبێ ؟ کە یەکەمین کتێبی مێژووی کوردە بە زمانی کوردی نووسرابێ و یەکەمین کتێبی کوردیشە لە رۆژئاوای کوردستان چاپکرابێ ..؟ و یەکەمین کتێبی مێژوویی کوردییە کە بەزمانی کوردی لەبارەی کوردەوە نووسرابێ چەند دانەیەکی لە ئەستەمبول دەستی بەسەرداگیرابێ و بە بریاری حکومەتی تازەی تورکیا قەدەغەکرابێ ..؟ ئەکادیمیای کوردیش بێ ئاگابێ . دەبێ ئەو ئینسکلۆپیدیایە چ ناوێکی لێ بنرێ..؟
(حوزنی و گیو )حوسێن حوزنی موکریانی، لەگەڵ گیوی موکریانی برای کە خاوەن وسەر پەرشتکارو هەڵسووڕێنەرانی ( چاپخانەی کوردستان ) ن، بەدەیەها بەرهەمی بیری خۆیان ونووسەرو ئەدیب ورۆژنامەنووسانی دێرین ونوێ وهاوچەرخیان لەو چاپخانەیە چاپکردووە لەو ساوە ئەوەندەی ئەکادیمیا و کۆڕی زانیاری کورد‌و وەزارەتی ڕۆشنبیری کاری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی‌یان ئەنجام داوە، وەک گۆتەنبەرگی کورد، خاڵی درەوشاوە و وەرچەرخانن لە قۆناخی نەخوێندەواری بۆبە خوێندوارکردن و رۆشنبیر کردنی کۆمەڵگەی کوردستانی .هەوڵ وکۆششی ئەم دوو براڕەوانشادانە (حوزنی وگیوی) بۆکوردو کۆمەڵگەی کوردستانی شۆڕشێکی رۆشنبیری ڕاستەقینەی نیشتمانی نەتەوەیی بوون بە ئامانجی هوشیار کردنەوەی بیر‌و هزرومەعریفە، بوژانەوە و بایەخ پێدان بوو بە کلتووروئەدەب وفەرهەنگی کوردی. بێ ئاگا لەخۆی ئەکادیمیای کوردی و لیژنەی نووسینی ئینسکلۆپیدیای کوردی- کوردستانیکا ئەوە گریمان لەبواری رۆژنامەوانی حوسێن حوزنی موکریانی نەبووبە بابەتی ئیندکێسی بابەتەکانی نێوئینسکلۆپیدیاکەتان، ئەی لە بابەتی مێژوو.؟ دیارە ئێوەی مێژوونووس، لە مێژە خەفڵەت گیرن، ئەونازناوەی هەتانە- مێژوونووس، حەق وایە ئاوازوو زوو بخرێتەوە بەرچاوتان هەر لە داهێنان ودارشتن و دروستکردنی حوزنی موکریانی یە، ئەو لەجیاتی وشەی(تاریخ)ی عەردەبی وشەسازی لە وشەی (لەمێژە) دا کردوە و وشەی ( مێژووی ) لێ ئەفراندوەهەروەک چۆن لە وشەی ( فرین-وشەی فرۆکەی) لێ ئەفراندووە یا وشەی (گۆوار) ی کوردی لە برێتی وشەی (مجلەی عەرەبی) بەکارهێناوە خۆگەر لە بەر خاتری پاشناوو نازناوەکانتان ئەو کارەتان نەکرد هەر هیچ نەبوایە، لە پای هێنانی ئامێری (چاپخانە) بۆ یەکەمجاردامەزراندنی لە کوردستان، یا لە پای پێشەنگی لە هێنان ودامەزراندنی ئامێری (کامیرا) وهونەری وێنەگرتن، یا لە پای(فەرهەنگ نووسی کوردی) وچەندین پێشەنگی وکاری ئەفرێنەرانەی تری ئەدەبی و ڕۆشنبیری کوردی ئاوێڕێکتان لە پاشەوە بدابوایەوە .
بەکورتی و کرمانجی، دەستەی نووسینی کوردستانیکا – ئینسکلۆپیدیای ئەکادیمیای کوردی، لەو بێ ئاگابوونەی لە «زانیینەوە بووبێ یا لە نەزانیین» لە بەرامبەر حوزنی موکریانی هەیان بووە، هەمان بێ نەزانین و بێ ئاگاییان بۆ» گیوی موکریانی «، »هەژار موکریانی «و چەندین کەسایەتی سیاسیی وکارگێڕی وپەروەردەیی وتەندروستی وکۆمەڵایەتی ورۆژنامەنووسی وئەدیب ونووسەرشاعیر و فەرهەنگ نووسی و ئەفرێنەری ڕەچەشکێن هەیە و زۆریش جێگای نیگەرانییە.
بێ هیچ پاساوێک، جگە لە بێ ئاگایی و بێ وەڵامی و خۆ بەدوورگرتن و خۆدزینەوە لە ڕوونکردنەوەئەکادیمیای کوردی دەبێ ڕوونکردەوەی هەبێ لەو بێ ئاگایی و نەزانییە ..؟ یا خۆ بواردن و فەرامۆشکردنە ..؟