ئەمڕۆ سێشەممە 8ی 4ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتێك شەش كەسمان دەستگیر كرد.”
ئاماژەی بەوەش دا، كە “پاش ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد، کە دزی لە ماڵەکەی کراوە، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، بۆمان دەرکەوت، کە شەش تۆمەتبار هەڕەشەیان لە کچی ئەم دادخوازە کردووە بە بلاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو، کچەکەشی لەترسی هەڕەشەکان هەرچی زێڕ و پارە لە ماڵەکەیان هەبووە و لە جانتایەکدا بووە، هەمووی بۆ تۆمەتبارەکان بردووە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.”