بەڕێز/ مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات

دوای سڵاوو رێز

پیرۆزبایی ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات لە ئێوەو تەواوی نووسەرو رۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەكە دەكەم، كە رۆڵێكی دیارو بەرچاوی هەبووە لە قۆناغەكانی تێكۆشانی بزووتنەوەی كوردایەتی و رۆژنامەگەرییدا.

هیوادارین لەساڵی نوێی كاركردنیشتاندا، بەردەوام بن لەسەر شاڕێی كوردایەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێم و كاركردن بۆ پتەوكردنی یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد و یارمەتیدەریش بن لە فەراهەمكردنی كەشی ئازادی رادەربڕین و چەسپاندنی حوكمی رەشیدو دەستەبەركردنی تەواوی مافە رەواكانی گەلەكەمان لە عیراقی فیدرالدا.

عیماد ئەحمەد
8/4/2025