لە كۆبوونەوەیەكدا لەنێوان مەلامستەفا بارزانی و پاتریاكی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان، بە گرینگییەوە باس لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان كرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی نیسانی 2025 لە شارۆچكەی پیرمام، مەلامستەفا بارزانی پێشوازی لە مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کلتووری پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرا، مەلامستەفا بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان لەژێر ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی وه‌ك هەمیشە به‌ زێد و ‏نیشتمانی پێکەوەژیان و يه‌كتر قبووڵكردن و لێبوردەییی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو ‏پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه.‌ ‏

لای خۆیەوە مار ئاوای سێیەم خۆشحالی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لەلایەن مەلامستەفا بارزانییەوە لێی کرا.