ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی نیسانی 2025، له عێراق مامۆستایان بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك فشارخستنه سه‌ر حكوومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی عێراق، بایکۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن بکەن، بۆ فشارخستنە سەر حکوومەت لەپێناو زیادکردنی مووچە و دابەشکردنی زەوی و دەرماڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژیانی مامۆستایان.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، لەبەرامبەردا وەزارەتی پەروەردەی عێراق، داوا دەکات پابەندبن بە دەوام، داواشی کردووە سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی عێراق بۆ گەیاندنی داواکاری مامۆستایان، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکات.