ئێرلینگ هالاند هیچ نهێنییەکی لە سەرسامی خۆی بە یانەی ڕیال مەدرید نەشاردەوە و پێدەچێت هاوینیی داهاتوو ڕوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵ، ئاست و ئەنجامی ئەم وەرزەی مانچستەر سیتی وایکردووە هێرشبەرە نەرویجییەکە بیر لە گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید بکاتەوە.
ئەگەر لە کۆتایی ئەم وەرزەدا مان سیتی نەیتوانی سەرکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ، هالاند داوای لە یانەکە دەکات ڕێگەی پێبدات بچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید.
بەڵام گرێبەستە درێژخایەنەکەی هالاند لەگەڵ مان سیتی دەتوانێت کێشە دروست بکات، بەم دواییە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەکەی واژۆکرد، كە تا هاوینی 2034.