دوو كەس كە وەك كارمەندی شارەوانی خۆیان ناساندووە، لە قەزای عەینكاوە جەژنانەیان لە چەندین ماڵ وەرگرتووە، ئەمڕۆش پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو دوو كەسەی بەتۆمەتی فێڵكردن لە خەڵك ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 22ی 3ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی فێڵكردن لە خەڵك دەستگیر كرد.”
ئاماژەی بەوەش دا، كە “ئەو تۆمەتبارانە وەکوو کارمەندی شارەوانی خۆیان ناساندووە لە قەزای عەینکاوە، کە هەڵساون بە وەرگرتنی جەژنانە و فێڵیان لە چەندین ماڵ کردبوو.”
پۆلیسی هەولێر ڕاشیدەگەیەنێت، “دوای ئەوەی کە پۆلیس ئاگادار کرایەوە، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە كرد، دەرکەوت کە ئەو دوو تۆمەتبارە کارمەندی شارەوانی نین، بۆیە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوه، تۆمەتباران دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە.”