ئهكتهری دراما و فیلم خاتوو دێرین محهمهد
خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەندی ناو فیلم و دراما کوردییەکان خاتوو دێرین محەمەد، خانمە ئەکتەرێکی قەشەنگی شاری سلێمانییه، لە ساڵانی 1988 بۆ 1989دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە زۆر دراماو فیلم و کاری شانۆیدا بەشداری کردووە و ڕۆڵی باشی هەبووە لەکارەکانیدا، دێرین محەمەد، لە نوێترین کاری هونەری جارێکی دیکە دەردەکەوێتەوە کە ئێستا بەشداریی تێداکردووە، ئەویش فیلمی (میرنیشین)ە، کە لە نووسین و دەرهێنانی زمناکۆ هیدایەتە. لە فیلمەدا، ڕۆڵی کچی قەدەم خێر، واتە نگینی کچی قەدەم خێر دەگێرێ، فیلمی میرنشین، کاری وێنەگرتنی تەواوبووە، یەکەم نماشی لە شاری کەرکووک دەبێت، دواتر لە شارەکانی دیکەش نمایش دەکرێت.