لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیەكی تری خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك كەوتە واری جێبەجێكردنەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاداری 2025 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیای جێبەجێكار و ئەندازیارانی پرۆژەكە، بەردی بناغەی پرۆژەی كاری خۆڵكاری بۆ بەشێك لە شەقامە ناوخۆییەكانی زۆنی A لە كەرتی 8ی حەسارۆك دانرا.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە (688،875،000) دینارە و بریتییە لە كاری خۆڵكاری بۆ بەشێك لە شەقامە ناوخۆییەكانی ئەو زۆنەی گەڕەكەكە و بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە ئاستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام بەرزتر دەبێتەوە. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر لەگەڵ تیمی ئەندازیاری جێبەجێكاری پرۆژەكە گفتوگۆیان كرد و جەختیان لەسەر هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە كردەوە.