وەزارەتی دارایی ههرێمی كوردستان، بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دینار داهاتی نانهوتیی مانگی شوباتی بەشێوەی کاش خسته سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی ئازاری ٢٠٢٥) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی (٢٠٢٥) کە بڕەکەی (٤٨،٧٢٢،٢٣٩،٠٠٠) چل و هەشت ملیار و حەوت سەد و بیست و دوو ملیۆن و دوو سەد و سی و نۆ هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوهندیی عێراق.