روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد لە ماوەی سی رۆژ لە دەستپێکردنی هێرشەکانی حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی کەناراوەکانی سوریا 40 کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە، هەروەها ژمارەی ئەو هاوڵاتییاە مەدەنییانەی لەو روداوانەدا کوژراون گەیشتە 973 کەس.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەدا هاوڵاتییانی عەلەوی توشی روبەڕوی کوشتنی کۆمەڵ و سوتاندنی ماڵ و ئاوارەبونی زۆرەملێ بونەتەوە، هۆشداریش دەدات لەئەگەری بەدەنگەوەنەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییانەی ژمارەی کوژراوان بەخێرایی زیاد دەکات.
لەسەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکان 545 هاوڵاتیی لە لازقیە، 262 لە تەرتوس، 156 کەس لە حەمما، 10 کەس لە حومس کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر و تیمی لێکۆڵینەوەی تایبەت بنێرن بۆ دۆکیۆمێنتکردنی ئەو پێشێلکارییە جیددیانەی ئەنجامدراوە.