سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی جلی نەتەوەییدا، ڕایدەگەیەنێت: “ڕۆژی جلی نەتەوەیی، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی کوردستانمان نیشان دەدات.”
ئەمڕۆ دووشەممە 10/3/2025 كە ڕۆژی جلی نەتەوەییە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڤیدیۆیەكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: “ڕۆژی جلی نەتەوەیی، جوانیی هەمەڕەنگی کولتووری و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی کوردستانمان نیشان دەدات.”