مایکل واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە: داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق کردوە، کە حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی گرێبەستەکان و دانەوەی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە.
داواشی کردوە، بەغداد هاوئاهەنگیکارێك لە بواری وەبەرهێنان دابمەزرێنێت، تاوەکو کار لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانە بکات کە دەیانەوێت لە عێراق وەبەرهێنان بکەن و کاربکەن.