فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریدا سزا بەسەر مایک مایگنان گۆڵپارێزی میلانۆدا بسەپێنێت، ئەمەش دوای بریاری دا یارییەکەی یەکشەممەی ڕابردووی میلان و لازیۆ لە خولی ئیتاڵیا، کە بە بردنەوەی لازیۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات، مایک مایگنان دوای یارییەکە لە تونێلی ژووری جلگۆڕین قسەی ناشرینی بە ناوبژیوانی یارییەكە دابوو. لە ئەنجامی ئەم هەڵسوکەوتە ناشرینەدا، ئەو گۆڵپارێزە سزادرا و بەمەش مایگنان لە یاریی داهاتووی میلان بەرامبەر لێچی لە خولی ئیتاڵیا بەشداری ناکات.