كێ لە پاراستنی ژینگە بەرپرسە؟!

185

سۆلین سەعدی عەلی*

خودای گەورە ژینگەی بۆ ئێمە دروست کرد و بە بێ کەم و کورتی بۆ گشت بوونەوەرەکان ، لەوانە دەریا و درەخت و ڕووبار و چیاکان و ئەو پێکهاتانە کە یارمەتی زیندەوەران دەدەن ژیانێکی تەندروست و هاوسەنگ بەرهەمدار بژین, بەداخەوە مرۆڤ نرخی ئەو نیعمەتەی نەزانی و ژینگەی پیس کردو بووە هۆی تێکدانی سیستەمی ژینگەیی ، لێرەدا پرسیارێک دێتە ئارەوە کێ بەرپرسە لە پاراستنی ژینگە؟
ئایا تەنها دامەزراوە حکوومییەکان و ڕێکخراوە ژینگەییەکان بەرپرسن؟ یان گشت تاکێکی کۆمەڵگە بە گەورەو بچووک؟!
ژینگە تاکە پرسە بەتەنها دەزگایەک یان ڕێکخراوێک یان لایەنەک ناتوانرێت بەرەوپێش ببردرێت ئەگەر گشت تاکێکی کۆمەڵگە بچوک و گەورە خۆی بە بەرپرس و ژینگە پارێز دانەنێت..
بەرپرسیارێتی پاراستنی ژینگە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو کەسێک و لەوانەیە هەندێک جار ئاسان نەبێت، چونکە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگە لەوانەیە ناکۆک بێت لەگەڵ قازانجی مرۆڤ و بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت ئامرازی دروست و ژیرانە بەکار بهێنرێت و کۆمەڵێک هاندەر پەرە پێبدرێت کە هانی دامەزراوە پابەندەکان بدات و دەرکردنی هەندێک یاسا کە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی ژینگە بۆ گەیشتن بە باشترین هاوکێشەی هاوکاری لە نێوان هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا.
ئەو گروپانەی کۆمەڵگا بەرپرسن لە پاراستنی ژینگە دەتوانرێت پۆلێن بکرێن:-
١- بەرپرسانی دەوڵەت، دامەزراوە خۆجێییەکان و فیدراڵییەکان و ڕێکخراو گروپە ژینگەیەکان زۆربەی وڵاتانی جیهان بریتین لە حکومەت و دەزگا فیدراڵییەکان کە بەرپرسن لە پاراستنی کوالیتی ژینگە و ئاستی کاریگەرییان بەندە بە بڕی پارەی دارایی و پشتیوانی سیاسی کە لە حکومەتەکانیانەوە وەریدەگرن، بەگوێرە ئەو بڕە پارەیە دەتوانن لە خزمەت ژینگە دابن.
٢- هەر تاکێکی کۆمەڵگە بەقەد دامەزراویەک کاریگەرە ئەگەر هەستی بەرپرسیارەتی هەبێت بۆ پاراستنی ژینگە ئەم بەرپرسیاره‌تیە دەتوانین لەم خالانە کورت بکرێتەوە:
کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە: تاکەکان دەتوانن بەکارهێنانی وزە لە ڕێگەی شتی سادە، وەک کوژاندنەوەی گڵۆپەکان لەکاتی دەرچوون لە ژوور و بەکارهێنانی ئامێری کارەبایی کاریگەر کەم بکەنەوە.
دووبارە بەکارهێنانەوە: تاکەکان دەتوانن زۆر ماددە بەکار بهێنن، وەک کاغەز، پلاستیک، کانزا، شوشە، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەکان کە دەچنە شوێنی خۆڵ و خاشاک.
دووبارە بەکارهێنانەوەی ماددەکان: تاکەکان دەتوانن زۆر ماددە بەکار بهێننەوە، وەک کیسەی بازاڕکردن، بوتڵی پلاستیکی و بوتڵی شوشە، یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان.
بەکارهێنانی پلاستیک سنووردار بکە: تاکەکان دەتوانن بەکارهێنانی پلاستیک کەم بکەنەوە بە بەکارهێنانی جێگرەوەیەکی دۆستی ژینگە، وەک کیسەی قوماش، قوتوی دووبارە بەکارهێنانەوە و خواردنەوە لە بوتڵی شووشەیی.
چاندنی درەخت: تاکەکان دەتوانن درەخت بچێنن بۆ باشترکردنی کوالێتی هەوا، بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون، دابینکردنی سێبەر و پەناگە بۆ ئاژەڵان
پاراستنی ئاو: تاکەکان دەتوانن لە ڕێگەی شتی ساکارەوە ئاو بپارێزن.
پێشەڵنەکردنی مافەکانی ژینگە: وەک بڕینەوەی دار, فڕێدانی پاشماوەکان, پاراستنی ژینگەی سروشتی گیانلەبەرو ڕووەک.
* بەکالۆریۆس لە زانست و تەندروستیی ژینگە