خافێر تیباسی سەرۆکی ڕابیتەی لالیگا هێرشێکی توندی کردە سەر ڕیال مەدرید، سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی ئەم دواییەی بەرامبەر ناوبژیوانان.
تیباس دەڵێت: وەک هاندەرێکی یانەی ڕیال مەدرید شەرم لە خۆم دەكەم، یانەکە دەگریێ و چیرۆکێکی ساختەی دروستکردووە و لە سەر پیلانێکی گەورە دژی ناوبژیوانان، کە دواجار تیایدا هەمووان دژی مەدرید دەوەستن.
ئاماژەی بەوەشکرد، یانەکان مافی خۆیانە بەیاننامە دەربکەن، بەڵام ئەوەی ڕیال مەدرید دەیکات تەواو جیاوازە و تەنها بریتییە لە چیرۆكێكی خەیاڵی و ساختە.