جیرارد پیکێ ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لێدوانی لەسەر لامین یامال دا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو یاریزانە لاوە لە سەردەمی ئێمەبوایە لە یانەکەدا یاری نەدەکرد، ئەویش بەهۆی بوونی ئەفسانەی وەک لیۆنێل مێسی لە باڵی ڕاستدا.
پیکێ لەبارەی لامین یامال ئاماژەی بەوەشکرد، هەستەکە ئەوەیە کە یامال لەو کاتدا لە یانەی بەرشلۆنە ئەو چانسەی نەدەبوو یاری بكات.
یامالی تەمەن 17 ساڵ، لە ئێستادا بە یەکێک لە بەهرەمەندە دیارەکانی تۆپی پێی ئەوڕزوپا دادەنرێت، لەم وەرزەدا لە 33 یارییدا بەشداری کردووە و 11 گۆڵیشی تۆمارکردووە و 16 ئەسیستیشی کردووە، بەمەش ئێستا ئەو لە بەرشلۆنە زۆرترین ئەسیستی کردووە.