خه‌بات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- هۆزانڤان بورهان زێباری نوێترین ڤیدیۆ كلیپی به‌ناوی ( ئاخ ) بڵاو ده‌كاته‌وه، بورهان زێباری بە ڕۆژنامەی خه‌بات، سەبارەت بەم کارە نوێیەی گوتی: ڤیدیۆ کلیپی (ئاخ ) نوێترین به‌رهه‌می شیعریمە، كه دوو مانا ده‌گه‌یێنێت, یه‌كه‌م ( ئاخ): به‌واتای خاكی پیرۆزی كوردستان دێت، دووه‌م (ئاخ): به‌مانای ئاخینك (حه‌سره‌ت) دێت له‌به‌رئه‌وه هۆزانه‌كه‌م به‌م ناوه نوسیووە، به‌داخه‌وه ئێستا زۆربه‌ی لاوەکانمان به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسیارانه و ناته‌ندروست دوور له ئینتیماى نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی باس له‌هێما پیرۆزییه‌كانی كورد و كوردستان ده‌كه‌ن.
لە ناوه‌ڕۆكی هۆزانه‌كه‌دا هۆزانڤانه كۆچكردووه‌كانمان نامه‌یه‌ك بۆمان به‌ڕێده‌كه‌ن له ژێرخاكه‌وه بۆ سه‌رخاك و پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئێوه‌مان نووسی و ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ی ئێمه بۆ ئێوه‌مان به‌جێهێشت ئه‌وه‌نییه كه ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌یكه‌ن, منیش ده‌ڵێم به‌داخه‌وه ڕاسته ئێستا نەوەیەکی نوێ ده‌ركه‌وتووه هیچی بۆ به‌هاكانی نیشتمان و ده‌شت و دۆل و چیا و پیرۆزییه‌كانی نه‌هێشتووه له‌سۆسیال میدیا.
بۆیه ده‌ڵێم به‌سه ئیدی بووه‌ستن، كورد خاوه‌ن كولتوورێكی جوان و جل‌و به‌رگێكی جوان و مێژوویه‌كی جوانه نه‌یشێوێنن بۆ مه‌رامی تایبه‌تی هه‌ندێ كه‌س, بورهان زێباری زیاتر باسی له كلیپه‌كه‌ی كرد و گوتی: ئه‌م كلیپه‌م له ستۆدیۆی جێگر تۆماركراوه، ساز لێده‌ری به توانا نژیار به‌ندی لەم کلیپە بەشداربووە، هه‌روه‌ها كلیپه‌كه‌شم له‌دهۆك وێنه‌ی بۆ گیراوه به‌شێوازی سریدی له‌لایه‌ن هه‌وار شیلازی و بیرهات ئارت، كه پێموایه یه‌كه‌م كاره له‌كوردستان به شێوه‌ی سریدی كاری بۆ كرابێ.