خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە کۆلێژی پەروەردەیی بنەڕەتی، بە دروشمی مافە زمانییەکان هۆکارن بۆ پێکەوە ژیان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، چەند چالاکییەکی زانستی و هونەری بەرێوەچوو، لهم ڕۆژهدا بۆ باشتركردنی زمانی كوردی، له هەرێمی كوردستان به گشتی و هەولێری پایتەخت بهتایبهتی چالاكی هەمەڕەنگی تایبهت به زمانی كوردی بهڕێوه دهچن، پارێزگاری ههولێر وێرای پیرۆز راگرتنی ئهم بۆنهیه، دووپاتیكردهوه كهوا زمانی دایك شوناسی نهتهوهیه و ڕۆژی 21 ی شوباتی ههموو ساڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایكه و ههموو گهلانی جیهان به چالاكی جۆراوجۆر ئهو ڕۆژه بهرز ڕادهگرن و گرنگی بە بەهای بەرزی زمانی زگماکی خۆیان دەدەن.
شایهنی وهبیرهێنانهوهیه ڕۆژی 21ی شوبات لە لایەن یۆنسکۆوە بە ناوی ‘ڕۆژی جیهانی زمانی دایک’ دیاریکراوە. هەر لەبەر ئەمە، بۆ هۆشیاری و ناساندنی گرنگی ڕەنگاوڕەنگی فەرهەنگەکان و زمانەکان لەسەر ئاستی جیهاندا، بۆنە و کۆڕ و نووسین و چالاکی فەرهەنگی ئەنجام دەدەن, لە شاری سلێمانیش ڕۆژی ٢٠٢٥⁄٢⁄٢٠ بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایک، باخچەی منداڵانی جونیەری ناحکوومی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی مەراسیمێکیان لە سەرای سلێمانی رێکخست و تیایدا ڕێزیان لەچەند مامۆستا و شارەزایەک گرت کە خزمەتیان بە زمانی کوردی کردووە، لە مەراسیمەکەدا، نیاز نوری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەر و ستافی باخچەکە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و ئەکادیمی و میوانان ئامادەبوون، خەڵاتی رێزلێنان پێشکەش بە مامۆستایەکان کرد.