سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سوودانی كۆ دەبێتەوە، ئەگەر هەیە كۆبوونەوەی زیاتریشی هەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 22ـی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەكان سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ دەبێتەوە.
ئەو سەردانە لە كاتێكدایە ئەمساڵ یەكەمین سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە بۆ بەغدا ئەنجام بدرێت.
كۆمەڵێك بابەت هەیە لە نێوان هەولێر و بەغدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی گفتوگۆی لەبارەیانەوە دەكات.