ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ وه‌ڵامى نامه‌يه‌كيدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌يیشت.

له‌ نامه‌كه‌دا دۆناڵد ترەمپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هەروەها له‌ كۆتاييى نامه‌كه‌يدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه‌.