خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- بەسەپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و بە ئامادەبوونی نوێنەری یانە بەشداربووەکان، تیروپشکی خولی پلە دوو کوردستان بۆ تۆپی پێ لە بارەگای فێدراسیۆنەکە ڕاکێشرا، لەخولەکەدا 20 یانە بەشداریی تێدا دەکەن، کە بەسەر دوو گڕووپ دابەشکراون بەمشێوەیەی خوارەوە:
گروپی یەکەم: (خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش).
گروپی دووەم: (بروسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیفا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان).
یارییەکان لە 2025-3-15 بە شێوازی یەک قۆناغ بەڕێوەدەچن، لە هەر گڕوپێک خاوەن پلەی یەکەم و دووەم سەردەکەون بۆ قۆناغی کۆتایی، هەر دوو یانەی پلەی یەکەمی هەردوو گڕووپ، بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن و براوەیان راستەوخۆ سەردەکەوێت‌ بۆ خولی پلە یەکی کوردستان، هەر دوو یانەی پلەی دووەم لە هەر دوو گڕووپ بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن و براوەیان لەگەڵ دۆڕاوی پلەی یەکەمی هەر دوو گڕووپ یاری دەکات و براوەشیان دەگاتە خولی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.

خشتەی یارییەکان بەمشێوە دەبێت:
گروپی یەکەم لە 2025-3-15
شێلادزێ- خەلاتی پێنجوین
مەخمور- هەریر
بەردەڕەش- شارەزوور
خانەقین- سنوور
سەنگەرسەر- ئاسۆ
گروپی دووەم لو 2025-3-16
باتیفا- باوەنور
بروسک- بەختیاری
خەبات- خەلیفان
هەڵەبجەی شەهید- شیخان
حاجیاوا- پەروەردە