خه‌بات: كارزان كانەبی:- بە دروشمی بەڕەنگاری شێرچەنجە دەبینەوە، بەشی چالاكی وەرزشی و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام، بە بەشداری زیاتر لە 150 قوتابی، هەڵسا بە ئەنجامدانی ڕاكردنی بە كۆمەڵ بۆ قوتابیانی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی پیرمام.

لە بارەی ئەنجامدانی ئەم چالاكیە وەرزشییەش، مەریوان مەغدید بەرپرسی چالاكی وەرزشی و دێدەوانی لە پەروەردەی پیرمام بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاكیانە زیاتر بۆ خزمەتكردنی وەرزشی قوتابیانە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام، لە بەرنامەی ئێمەش لە داهاتوودا چەندین خوڵ و پاڵەوانێتی ئەنجام بدەین و سوپاسی بەرێوەبەری پەروەردەی پیرمام دەكەین كە بەردەوام پاڵپشت و هاوكاری بەشی وەرزشییە و ئامانجمان پێشخستنی وەرزشە لە ناوەندەكانی خوێندن.

ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوە بوو:
1- سۆنیا دێوالی-ئامادەیی سەربەنی كچان
2- نورا تالیب – ئامادەیی سەربەنی كچان
3- زەهرا عەبدولخالق- ئامادەیی بەستۆرەی كچان
4- ئامینە بورهان-ئامادەیی دوینی كچان
5- لینا مەحمود-ئامادەیی سەربەنی كچان.