ئەمڕۆ (هەینی 14ى 2ى 2024)، دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، ڕووی داوە.

ده‌سته‌كه‌ ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی ده‌سته‌كه‌مان بوومەلەرزەیەکی تۆمار کردووە کە چه‌قه‌كه‌ى نزیکەی (4)کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارى پێنجوینه‌وه‌ دووره‌وه‌.

به‌پێیڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، قەبارەی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە (3.9) پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستی پێکراوە، به‌ڵام تائێستا هیچ زیانێكی گیانى و زیانی ماددى گه‌وره‌ لەئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیەدا، ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.