ڕۆژی پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی دیاری عێراق بەڕێز خەمیس خەنجەر دەكات.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆر كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.
