سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی ئیمارات کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنیدا لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد حەسەن سوەیدی وەزیری وەبەرهێنانی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی پێشکەوتوو و دەوڵەمەندی ئیمارات لەم بوارەدا کرایەوە.











