سه‌لام عه‌بدوڵڵا
خه‌ڵكی عێراق، به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی له كوده‌تای (14)ی ته‌مموزی ساڵی 1958 كرد و له‌و ڕێگه‌یه‌وه كۆتایی به ڕژێمی پادشایی له عێراق هێنا و ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه جێبه‌جێ كرا.
له سه‌ره‌تاوه كوده‌تاچییه‌كان وایان نیشان ده‌دا كه ئه‌وان هاتوون سیسته‌مێكی دیموكراتی و پێشكه‌وتووخواز دابمه‌زرێنن، بۆیه‌ش ورده ورده مۆڵه‌تیان به زۆربه‌ی پارته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی عێراق دا و بارودۆخێكی شێوه دیموكراتیان له وڵات‌دا ڕه‌خساندو كۆمه‌ڵێك بڕیاری گونجاو و به‌جێ و پێویست درا كه به‌گشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ردا بوون. هه‌روه‌ك له ده‌ستووری كاتیش‌دا و له خاڵی سێهه‌می ئه‌و ده‌ستووره‌دا ئاماژه به كورد وه‌ك هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب له عێراق دا درا.
به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌م كوده‌تاچییانه له زۆربه‌ی زۆری بڕگه‌كانی ده‌ستوور و مافه دیموكراتییه‌كان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و كه‌وتنه گێچه‌ڵ كردن به گه‌لی كورد كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ پچڕاندنی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا سه‌ره‌نجام به هێرشی سه‌ربازی دژی گه‌له‌كه‌مان له (11)ی ئه‌یلوولی ساڵی (1961) ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م هێرش و پاشگه‌زبوونه‌وه له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی زه‌مینه‌سازییه‌كی له‌باری بۆ ته‌وژمی عه‌ره‌بی ناسیۆنالیست و شۆڤێنی ڕه‌خساند، به‌تایبه‌تی كه هێزه دیموكراتییه‌كانی عێراق هیچ ڕۆڵێكیان نه‌ما له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا و ده‌سه‌ڵاتیش ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت هه‌نگاوی گورجی ده‌نا و جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ریشی دژ به كورد به‌رپا كردبوو، به‌وپێیه‌ش بارودۆخی بۆ له‌ناوچوونی خۆی و سیسته‌مه دیكتاتۆریه‌كه‌ی واڵا كرد، بۆیه له ئه‌نجامی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیدا كۆتایی به ڕژێمه‌كه هێنرا و خودی دیكتاتۆر و هاوه‌ڵانیشی سه‌ریان تێدا دانا.
جا به حوكمی سروشتی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بیی شۆڤێنی و كوده‌تاچییانی نوێ كه به‌هیچ جۆرێك بڕوایان نه به مافی كورد و نه به دیموكراسی هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌وانیش سیسته‌مێكی حوكمڕانی زۆر ناله‌بار و نامرۆڤانه و نادیموكراتیانه له عێراقدا به جیاوازی حكوومه‌ته‌كانه‌وه كه تا (40) ساڵی خایاند، چه‌سپاند كه به زه‌بری هێزی وڵاتانی ده‌ره‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی (2003)دا، كۆتاییان پێهێنرا.
هه‌شتی شوباتی ساڵی (1963) ڕۆژێكی ڕه‌ش و نه‌گریسه له مێژووی عێراقدا، كه وا ده‌زانرا ئیدی ئه‌و شۆڤێنیه‌ت و كه‌ڵه‌گاییه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست كۆتایی پێهات كه به داخه‌وه ئه‌وه‌ش له دوای (2003)دا وا ده‌رنه‌چوو، چونكه ئه‌و بیروبڕواو قه‌ومچێتییه‌ی عه‌ره‌ب و شۆڤێنیه‌تی هێشتا له بره‌ودایه، گه‌ر نه‌ڵێین زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌رم و گوڕتر و ترسناكتر بووه.