
خهبات ـ پهری محهمهد
ئەندامێکی پەرلەمانی کورستان دەڵێت، ناردنی بودجە لە کاتی خۆیدا، دەبێته هۆی بەهێزبوونی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری لە نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق. بەنستان عیسمهت دینو ئەندام پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند: بێگومان ئەگەر حکوومەتی عێراقی هەر کاتێیک پابەند بێت بە ناردنی شایسته داراییهكان به گوێرهی یاسای بودجە و بەپێی یاسای بودجە هەڵسوکەوت بکات، ئەوا هیچ کێشەیەکی یاسایی و دارایی لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست نابێت و پێگەی سیاسی و دیموکراتیی عێراق لە هەموو ڕوویهکەوە بەهێزتر دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری لە نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق.
ئهو پهرلهمانتارهی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو «ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە کاتی خۆیدا گرەنتی عێراقێکی فیدڕاڵی دروست دەداتە هەرێمی کوردستان و دڵنیا بوون بۆ حکوومەتی هەرێم پەیدا دەکات. بێگومان ناردنی بودجە لەکاتی خۆیدا بەردەوامی دەداتە پتەوکردنی سیاسیی حوکمڕانیی نێوان هەردوولا».
بەنستان عیسمهت دینو دهشڵێت «حکوومەتی عێراق پەیڕەوی سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی هەرێم دەکات، بهمەش کێشە و گرفت لە نێوان بەغدا و هەولێر ئاڵۆزتر دەبێت، ئەوە چەندین جارە حکوومەتی عێراق بە بەهانەی بێ بنەما ڕێگریی لە ناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان دەکات. ههروهها چەندین جار ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری سیاسی ڕاگیراوە نەک بەهۆی کێشەی یاسایی و دهستووری.
جێی باسه رۆژی یەکشەممە رابردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.